دارا ، شارێکی کۆنی مێژوویی لە باکووری کوردستان Podcast Por  arte de portada

دارا ، شارێکی کۆنی مێژوویی لە باکووری کوردستان

دارا ، شارێکی کۆنی مێژوویی لە باکووری کوردستان

Escúchala gratis

Ver detalles del espectáculo

Acerca de esta escucha

شاری دێرینی دارا لە شاری مێردین لە باکووری کوردستان

لە شارستانییەتی میزۆپۆتامیادا، هەزاران شوێن و ناوچەی کۆن هەتا ئەمڕۆش وەک ناوچەیەکی ڕۆشنبیری، مێژوویی و گەشتیاری ماونەتەوە؛ یەکێک لەو شوێنانە شاری دێرینی دارایە.

شاری مێژوویی دارا یان دێرا، دەکەوێتە گوندی دارا سەر بە پارێزگای مێردین لە باکووری کوردستان و ٣٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەوە دوورە و لەسەر ڕێگای ناوچەی نسێبینە. مێژووی شاری دارا دەگەڕێتەوە بۆ ٢٣٠٠ ساڵ پێش ئێستا.

ئەم شارە مێژووییە لە سەردەمی ڕۆمییەکاندا وەک بنکەیەکی سەربازی دروست کراوە بۆ پاراستنی سنوورەکانی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمی ڕۆژهەڵات لە بەرامبەر ساسانییەکان. لە سەردەمی خۆیدا چونکە لەسەر جادەی ئاوریشم بووە، لە ڕووی ئایین و کۆمەڵگە و بازرگانییەوە پێگەیەکی گرینگی هەبووە. هەروەها بە مێژوو و دیمەنەکانی سەرنجی هەمووان ڕادەکێشێت؛ هەر بۆیە ساڵانە هەزاران کەس سەردانی شاری مێژوویی دارا دەکەن و بە دیمەنە ناوازەکانی سەرسام دەبن.

Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

adbl_web_global_use_to_activate_T1_webcro805_stickypopup
Todavía no hay opiniones