مێژووی پڕ لە هەوراز و نشێوی ۲۴۰۰ ساڵەی وێنەگرتن Podcast Por  arte de portada

مێژووی پڕ لە هەوراز و نشێوی ۲۴۰۰ ساڵەی وێنەگرتن

مێژووی پڕ لە هەوراز و نشێوی ۲۴۰۰ ساڵەی وێنەگرتن

Escúchala gratis

Ver detalles del espectáculo

Acerca de esta escucha

ئایا ئەتوانن جیهانێک وێنا بکەن کە هیچ وێنەیەک بوونی نەبووە و کامێراکان دروست نەکراون؟

ئەزانم کە ئێستا بۆ ئێمە ئەستەمە، بەڵام پێویستە بزانن زۆربەی مێژووی مرۆڤایەتی بەبێ کامێرا و وێنە تێپەڕ بووە. ئەگەر شتانێکیش لە ڕابردوو لەبەر دەستمانە ئەوە نیگارەیە. وشەی فۆتۆگرافی یا وێنەگری ٢٤٠٠ساڵ پێش ئێستا داهێنراوە و هیچ پێوەندی بە فۆتۆگرافی ئەمڕۆوە نییە.

٢٤٠٠ساڵ پێش فەیلەسووفێکی چینی بە ناوی مۆزی نووسیوییەتی ئەگەر دیواری ژوورێک کون کەی ئەو ڕووناکییەی کە لەم کونەدا بۆ ناو ژوورەکە دەدرەوشێتەوە، پێچەوانە ئەبێتەوە و ئەدرێ لە دیواری بەرانبەر واتە هەمان کارێک کە کامێرا فۆتۆگرافییەکان ئەیکەن. ئەم حاڵەتە وەک نوورهاوێژ وایە وەک کامێرای سینەماکان.

دێینە بەرترۆ واتا ١٠٠٠ساڵ لەمەوبەر. ئیبن هەیسەم، ئەیهەویست ئەم بیرۆکەیە تاقی بکاتەوە و ئەیەوێ لەسەر مانگ‌گیران و خۆرگیران لێکۆڵینەوە بکا. شتێک بە ناوی کامێرا نەبوو کە بەکاری بێنێت تەنیا ژوورێکیان تاریک ئەکرد و کونێکیان دروست ئەکرد و ڕووناکیان تێ ئەخست. ئیبن هەیسەم بەپێی ویکیپیدیا یان زانایەکی ئێرانییە یا عەرەبە.

Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

adbl_web_global_use_to_activate_T1_webcro805_stickypopup
Todavía no hay opiniones